لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان ٢ کەس شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەی جینتا لە باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی جینتای لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، سوپای داگیرکەر لە هەنێک شوێنی بۆمبی رۆناکی بەکار هێناوە و بەهۆیەوە لە ناوچەی ئەلما شەعب ئاگر دەرکەوتووە.
هەروەها فڕۆکەکانی داگیرکەر لە هەنێک ناوچەی لوبنان گەشتی ئیستیفزازیان ئەنجام داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دوای مردنی منداڵێک بەناوی سیلا عەبدولقادر بەهۆی شەپۆلی سەرمای توندەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.